AP ١٤٠١ گەلاوێژ ٣ ١٥:٥١

ئەندامێکی پارتی ئاشکرای دەکات؛

بەغدا فشاره‌كانى له‌سه‌ر كه‌رتى نه‌وت‌و وزه‌ى هه‌رێمی کوردستان ڕاگرتوه‌

بەغدا فشاره‌كانى له‌سه‌ر كه‌رتى نه‌وت‌و وزه‌ى هه‌رێمی کوردستان ڕاگرتوه‌

ئه‌ندامێكى لیژنه‌ى نه‌وت‌و گاز له‌په‌رله‌مانى عێراق ڕایگه‌یاند: وه‌زاره‌تى نه‌وتى عێراقیش هه‌موو فشاره‌كانى له‌سه‌ر كه‌رتى نه‌وت‌و وزه‌ى هه‌رێم ڕاگرتوە.

بە پێی راوۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئه‌ندامێكى لیژنه‌ى نه‌وت‌و گاز له‌په‌رله‌مانى عێراق ڕایگه‌یاند، له‌ئاینده‌یه‌كى نزیكدا ده‌رئه‌نجامى سه‌ردانه‌كه‌ى سه‌رۆكى حكومه‌ت بۆ به‌غدا ده‌رده‌كه‌وێت‌و وه‌زاره‌تى نه‌وتى عێراقیش هه‌موو فشاره‌كانى له‌سه‌ر كه‌رتى نه‌وت‌و وزه‌ى هه‌رێم ڕاگرتووه‌.

د.سه‌باح سوبحى به‌ماڵپه‌ڕى فه‌رمى حزبه‌كه‌ى وتووه‌، "سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێم له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق ڕێكه‌وتنى كردوه‌ بۆ ڕاگرتنى فشاره‌كانى وه‌زاره‌تى نه‌وت له‌سه‌ر كه‌رتى نه‌وت و وزه‌ى هه‌رێم".

ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕوو، ڕێكه‌وتنه‌كه‌ به‌شێوه‌یه‌كه‌ كه‌ هه‌رێم به‌رده‌وامبێت له‌ده‌رهێنانى نه‌وت‌و فشاره‌كان له‌سه‌ر كۆمپانیا نه‌وتیه‌كان ڕابگیرێت‌و ده‌ڵێت:"له‌ئاینده‌یه‌كى نزیك ده‌رئه‌نجامى سه‌ردانه‌كه‌ به‌كرده‌یی ده‌رده‌كه‌وێت".

له‌15 شوباتى ڕابردوو دادگاى فیدڕاڵى بریاریدا یاساى نه‌وت‌و گازى هه‌رێم ناده‌ستوریه‌و دواى ئه‌وه‌ وه‌زاره‌تى نه‌وت فشار له‌كۆمپانیا بیانیه‌كان ده‌كات بۆ ده‌ستبه‌رداربوون له‌دۆسیه‌ى نه‌وت‌و گازى هه‌رێم.

News ID 42926

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha